دابەشکردنی فۆڕمی دامەزراندن لە سلێمانی هەڵڵای ناوەتەوە

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

دابەشکردنی فۆڕمی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی له‌ سلێمانی، قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵییه‌كی زۆری دروست كردووه‌ و ئه‌وانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم هاتوون تووشی زه‌حمه‌تیی زۆر هاتوون و هه‌ر زوو فۆڕمه‌كانیش ته‌واو بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ 500 فۆرمی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌لی دامه‌زراندن خستووه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌ سبه‌یش پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕمه‌كان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و ئه‌وانه‌ی خوازیاری دامه‌زراندن و هه‌لی كارن، بۆ فۆڕمه‌كان هاتوون، له‌ كاتێكدا ته‌نیا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می هه‌لی دامه‌زراندن هه‌یه‌.

یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم له‌وێ بوو، به‌ 964ی راگه‌یاند، هه‌لی دامه‌زراندنه‌كه‌ زۆر كه‌مه‌ و هیوای به‌وه‌ نییه‌ ناوی ده‌ربچێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا