کۆپتەرێکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە
964+
ژووری هەواڵ
هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکا کە 20 سەربازی تێدابووە، لە کەناراوەکانی باکووری ئوستڕالیا کەوتە خوارەوە و تا ئێستا نازاندرێت چەند سەربازیان مردوون و چەندیان دەرباز بوون.
کۆپتەرەکە لە کاتی مەشق و راهێنان بووە و مارێنزەکانی گواستووەتەوە، دەوترێت هەندێکیان رزگارکراون، بەڵام ت ائێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هیچی نەدرکاندووە.
لە مەشقەکەدا سەربازانی وڵاتانی ئوسترالیا، ئەمریکا، ئەندەنوسیا، فلیپین و تەیمۆری ڕۆژهەڵات بەشدارن، بەڵام ئەم هێلیکۆپتەرە کە لە جۆری ئۆسپێریە، تەنیا سەربازی ئەمریکی پێبووە.
ئه‌و جۆره هێلیكۆپته‌ره ده‌توانێت به شێوه‌ی ستوونی هه‌ڵبستێت و دابه‌زێت، هه‌روه‌ها باڵه‌كانی بۆ سه‌ره‌ره‌وه و خواره‌وه به‌رز ده‌كرێنه‌وه.