دەرمانخانەیەک بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکانی فەلوجە بەخۆڕاییە

964+

فەلوجە

یەکێک لە گەورەترین دەرمانخانەکانی ئەنبار هاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکانی قەزای فەلوجە دەکات و بێبەرامبەر دەرمان و چارەسەری پزیشکییان پێشکەش دەکات.

ئوسامە خالید کەحلی، خاوەنی دەرمانخانەی “ئەلئستورە” بە 964+ی راگەیاند، “دوای ئەوەی پەیامنێری 964+ سێ حاڵەتی نەخۆشی بۆمان نارد، دەستبەجێ هەستاین بە دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشەکان و رێنمایی پێویستمان داوە بە تەواوی کارمەندەکانمان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتیدانە.”

خاوەنی دەرمانخانەکە دەڵێت، ئەم دەستپێشخەرییە جاری یەکەمیان نییە، چونکە بە درێژایی ماوەی پەتای کۆرۆنا هەستاون بە دابینکردن بوتڵی ئۆکسجین بۆ نەخۆشەکان بەبێ بەرامبەر.

شارۆچکەی فەلوجە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای ئەنبارە، بە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە  باکووری رۆژئاوای پارێزگای بەغداوە دوورە، رووبەرەکەی نزیکەی  چوار هەزار کیلۆمەتر دووجایە.

لە پێنجی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ ناوچەکە لەلایەن داعشەوە لەگەڵ پارێزگای ئەنبار بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کرا و هەزاران کەس ئاوارە بوون، دوای دوو ساڵ لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، لە ١٧ـی حوزەیران ساڵی ٢٠١٧ فەلوجە رزگار کرا.