بڕۆن بایۆمەتری دەنگدان بکەن
964+
شۆڕش هەرکی— هەولێر
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر، داوادەکات، هاوڵاتیان بچن بایۆمەتری دەنگدان بكەن و کاتێکی کەمی دەوێت بۆ رایکردنی مامەلەکانیان.
بۆتان شێرکۆ، یاریدەدەری هونەری لە ئۆفیسی هەلبژاردنەکانی عێراق لەهەولێر بە 964ـى وت، لەماوەی دوو مانگی رابردوو زیاتر لە 55 هەزار کەس لەسنووری پارێزگای هەولێر کارتی مامەلەی بایۆمەتری دەنگدانی کردووە.
وتيشى “53 بنکەی دانگدانمان هەیە و لەهەموو بنەکەکان تیمێکی گەڕۆک هەیە، کە دەچێتە ئەو ماڵانەی خاوەنپێداویستی تایبەتن یان بەتەمەنن”.
ئەو دەشڵێت، ئەوانەی تەمەنیان 2005 دەتوانن مامەلەی کارتی دەنگدان بکەن، بەڵام هاوڵاتیەکی زۆریش هەیە، چوار ساڵ پێش ئێستا تەمەنیان گونجاوە و مامەلەیان نەکردووە.
ئاماژهى بهوهشدا، گواستنەوەی کارتی دەنگدان لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر تەنیا کارتی دەنگدان و خۆراکی پێویستە.
لە 12.7.2023 کاتی دەستپێکردنی ئەنجامدانی بایۆمەتری دەستیپێکرد و تاوەکو 12.9.2023 بەردەوام دەبێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن