ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بە 15 ساڵ بەندکردن سزا درا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەتۆمەتى بەهەدەردانى زیاتر لە دوو ملیار دینار، ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بە 15 ساڵ بەندکردن سزا درا.

ئەمڕۆ هەینی 25.8.2023، دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، دادگاى تاوانەکانی کەرکوک، بەبێ ئامادەبوونی ئەو ئەفسەرە، سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاندووە.

ئەو ئەفسەری پۆلیسە تۆمەتبارە بە بردنی دوو ملیار و 48 ملیۆن و 350 هەزار دینار، کە بۆ کڕینى جلوبەرگى سەربازى تەرخانکراوە.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک، گەشتکردن لەو ئەفسەرە قەدەغەکراوە و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا دەگیرێت.