هەردی سەلامی خۆشەویستی ئاشکرا دەکات و هەڵوێست گۆرانی بۆ ئازیزەکەی دەڵێت
+964
پەرستۆ ساڵح
هونەرمەند هەردی سەلامی کلیپێکی نوێ لە تورکیا بڵاودەکاتەوە و هەڵوێست محەمەدیش بە نیازی کلیپێکی کلاسیکیە بۆ ئازیز.
ئەمجارە ناوی کلیپە نوێیەکەی هەردی سەلامیە و بە هەوادارانیشی دەڵێت، ئەگەر ئەمجارە بینیتان پێی بڵێن، کە کاری موزیکی لەلایەن خۆیەوە دانراوە و ئەفشین شوکری ئەرێنجمێنتی بۆ کردووە و لە تورکیا تۆمارکراوە.
هەڵوێست محەمەد ئێستا کەمتر دەردەکەوێت و دواین کاریشی بەناوی “خۆزگە” بوو بەرلە پێنج مانگ، لە ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ کلیپێکی بەناوی “ئازیز” و عەلی شەریفزاد کاری موزیکی بۆ کردووە بەمزوانە بڵاویدەکاتەوە.
کلیپەکەی هەڵوێست محەمەد تەواو جیاوازە لە کارەکانی دیکەی و شێوازێکی کلاسیکی هەیە.
هەردی و هەڵوێست محەمەد چەندجارێک لە پرۆگرامەکان پێکەوە دەرکەوتون و گۆرانی یەکدیان وتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا دوێتێکی تایبەتیان نییە.