باڵەخانەی هاتوچۆی سلێمانی _ وێنە: 964
کارئاسانی بۆ شۆفێری ئێرانی دەکات
دیلان محەمەد جەزا
لەمەودوا ئەو شۆفێرانەی خەڵکی ئێرانن دەتوانن بە مۆڵەتی نێودەوڵەتی وڵاتی ئێرانەوە لە هەرێم شۆفێری بکەن.
رائید بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، ئەو کەسانەی وەک گەشتیار لە وڵاتی ئێرانەوە دێنە هەرێم لەگەڵ ئەوکەسانەی لێرە نیشتەجێن، لەمەودوا رێگایان پێدەدرێت بە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیەوە شۆفێری بکەن.
لە رابردوودا ئەو کەسانەی هاوڵاتی ئێرانی بوون و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بوون، دەبوایە مۆڵەتی شۆفێری هەرێمیان دەربهینایە.
فەرمانگەی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی هەرێم پێشنیاری کردووە، هاوڵاتی ئێرانی بە مۆڵەتی وڵاتەکەی خۆیان لە هەرێم شۆفێری بکەن و مۆڵەتنەگۆڕن، بەڵام ئەو پێشنیارە نەخراوەتە جێبەجێکردنەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق