18 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل دەستی دەستیان بەسەرداگیرا
964+
فەرمان سادق
دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەستبەسەرداگرتنی 18 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلیان راگەیاند کە دەیانویست بە نهێنی داخڵی عێراقی بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەکە دەڵێت، لە دەروازەی ئۆم قەسر، حەوت حاویەی 40 قەدەمی دەستیان بەسەرداگیرا کە 18 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی تێدابووە بە هەموو جۆرەکانییەوە.
دەشڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە کە ویستوویەتی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە نهێنی داخلی عێراقی بکات.