لە بەردەڕەش ٦٠ کیلۆ گۆشتی قەدەغەکراو دەستیبەسەردا گیرا

964+

زەید کۆچەر – بەردەڕەش

لە بەردەڕەش بڕی ٦٠ کیلۆ گۆشتی قەدەغەکراو لەلایەن ئاسایش دەستیبەسەرداگیرا و لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزاکەش لەنێویان برد.

بۆتان شەمسەدین ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی قایمەقامیەتی بەردەڕەش بە 964+ـی راگەیاند، ئەمڕۆ ١٥ـی کانونی یەکەم، بڕی ٦٠ کیلۆ گۆشتی هیندی ئاژەڵ، کە هاوردەکردنی قەدەغەیە، لەلایەن ئاسایشی بازگەی مەندان دەستی بەسەرداگیراو لە شوێنێکی تایبەت و دووری شار سووتێنراو لەنێو بردرا.

“گۆشتەکە لە موسڵەوە هاوردەکرابوو بۆ قەزای بەردەڕەش، هاوردەکارەکەی بە پێبژاردن سزا دەدرێت و بەڵێننامەی پێکراوە کە دووبارەی نەکاتەوە”. بۆتان شەمسەدین ئەحمەد وای وت، ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر خاوەنەکەی دووبارە گۆشتی قەدەغەکراو هاوردە بکات دەدرێتە دادگا و دادگایی دەکرێت.