ئەوەی دەستیکەوتووە راوی کردووە
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی دارستانی گەرمیان راوچییەکیان لەکاتی راو دەستگیرکردووە، لە مۆبایلەکەی دەیان وێنەی تێدایە راوی ئاژەڵ و باڵندەی جۆراوجۆری کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو راوچییە لە گوندی مەحمود لە ناحیەی نەوجولی قەزای کفری دەستگیر کراوە.
پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەیان شوێن ئەو کەسە کەوتوون، ئۆتۆمبێڵێکی جۆری نیسان پیکەبی لابووە.
دوای ئەوەی پۆلیس دەستگیری دەکەن، دەردەکەوێت لە مۆبایلەکەی دەیان وێنەی راوکردن هەن کە باڵندەی وەک کوکوختی و کۆتر و سوێسکە هەن هاوکات مامز و ئاژەڵی دیکەی راو کردووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەڵێت، ئەو کەسە دەستگیرکراوە و سەرجەم کەرەستەکانی راوکردنیشی دەستیبەسەرداگیراوە.