کڕاندنی قیر لە شەقامێکی سلێمانی - وێنە: شارەوانی سلێمانی
شارەوانی سلێمانی پێویستی بە ئامێری کڕاندنی قیرە
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانی سلێمانی خاوەنی دوو ئامێری کڕاندنی قیرە و دەڵێن پێویستیان بە زیاترە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت ئامێری کڕاندنی قیر کاری گرنگیان بۆ دەکات هەم بۆ لابردنی بەرزونزمی قیری ئەو شەقامانەی تێکچوون هەم بۆ دووبارە ئامادەکردنەوەی شەقامێک کە قیر دەکرێتەوە.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، نەک تەنیا ئەو ئامێرە، بەڵکو پێویستیان بە سەرجەم ئامێرەکانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی باشتر کارەکانیان بکەن لەناو شاری سلێمانی.
وتیشی، “ئەگەر ئامێری کڕاندنی قیر زیاتر بێت قیرتاوکردن لە شەقام و کۆڵان و گەڕەکەکان زیاتر و خێراتر دەبێت”.
ساڵی رابردوو شارەوانی سلێمانی 300 هەزار مەتر دووجا قیری لەناوشاردا کردووە.