هەموو بەڕێوەبەرەکانی هاتوچۆی سلێمانی

ژووری هەواڵ

لە 31 ساڵی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی 20 جار بەڕێوەبەرەکانی گۆڕاوە، هەندێک لەوانەش زیاد لە جارێک هەمان پۆستیان پێ دراوەتەوە.

لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی تابلۆیەک هەڵواسراوە ناو و وێنەی ئەو بەڕێوەبەرانەی لەسەرە کە لەدوای راپەڕینەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەڕێوە بردووە، ماوە درێژترینیان ماوەی سێ ساڵ لە خولێکدا لە پۆستەکە ماونەتەوە باقی ئەوانی دیکە زۆربەی ماوەی ساڵ و چەند مانگێک بەڕێوەبەر بوون.

ناو و رێکەوتەکان لە تابلۆکەوە وەرگیراون، بەڵام سێ بەڕێوەبەری کۆتایی لەسەر تابلۆکە نین و 964 لە نوسراوەکانی وەزارەتی ناوخۆوە وەریگرتوون.

ئەمەش ناو و ماوەی بەڕێوەبەرەکانە:

رائید خالید محەمەد خالید  –  02.09.1992 – 07.01.1992
عەمید کەمال عەلی ئەحمەد –  14.01.1993 – 02.09.1992
لیوا عومەر حەسەن مەجید – 02.01.1994 – 14.01.1993
لیوا عەباس قادر محەمەد – 20.11.1996 – 02.01.1994
رائید عەبدوڵا عەلی ئیسماعیل – 26.03.1997 – 20.11.1996
لیوا عومەر حەسەن مەجید – 02.09.1998 – 26.03.1997
لیوا مەحمود حەمە بەکر – 09.12.2001 – 02.09.1998
لیوا سەعید محەمەد سەعید – 09.12.2001 – 24.01.2004
لیوا عومەر حەسەن مەجید – 08.06.2005 – 24.01.2004
عەمید ئاسۆ عومەر کەریم – 21.03.2006 – 08.06.2005
عەمید فەرەیدون عومەر ئەحمەد – 21.08.2009 – 21.03.2006
عەمید ئاراس رەئوف محەمەد – 20.09.2010 – 21.08.2009
لیوا مەریوان کەمال عومەر – 07.05.2011 – 20.09.2010
موقەدەم عومەر نامیق حەسەن – 11.08.2011 – 08.05.2011
عەمید عەبدولقادر عەزیز ئیبراهم – 12.01.2012 – 12.08.2011
عەمید محەمەد تاهیر رەشید – 31.05.2015 – 15.01.2012
عەمید نەریمان عەزیز فەقێ –  09.09.2018 – 31.05.2015
عەمید فەرەیدون عومەر ئەحمەد – 13.12.2021 – 09.09.2018
لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد – 04.07.2022 – 12.12.2021
عەمید عومەر نامیق حەسەن – 20.07.2023 – 05.07.2022
عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام – 05.07.2023 – بەردەوامە لە کارەکەی