کەریم بنزێما و نۆنۆ سانتۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
كه‌ریم كێشه‌ی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هێشتا هیچ نه‌بووه و دوو سێ یاری كردووه، كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان كه‌ریم بنزێما و نۆنۆ سانتۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ئیتیحادی سعودی.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كردووه، كه‌ریم له به‌رده‌م یاریزانه‌كان داوای له راهێنه‌ره‌كه‌ی كردووه نیشانه‌ی كاپتنی پێبدات، راهێنهرهكهش ره‌تیكردووه‌ته‌وه و پێی وتووه رۆمارینۆ كاپتنه و دوای ئه‌ویش ئه‌حمه‌د شهراحیلی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی نێوان بنزێما و راهێنه‌ره‌كه‌ی باش نییه، جگه له‌وه‌ش راهێنه‌ره‌كه گوتویه‌تی، شێوازی یاریكردنی بنزێما له‌گه‌ڵ شێوازی تیپه‌كه گونجاو نییه.
كه‌ریم بنزێما ئه‌م هاوینه روویكردووه‌ته یانه‌ی ئیتیحادی سعودی.