ئێمباپێ شه‌ممه‌ بڕیاری كۆتایی ده‌دات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هه‌موو هانده‌رانی ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان، چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی كیلیان ئێمباپێ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی فرانس بلوو، ئێمباپێ بڕیاری داوه‌ له‌ دوای یاریی داهاتووی تیپه‌كه‌ی له‌ خولی فه‌ڕه‌نسا، بڕیاری كۆتایی له‌ باره‌ی داهاتووی هۆی بكات.

شه‌ممه‌ی داهاتوو پاریس و لانس له‌ لیگا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ دوای یارییه‌كه‌ ئێمباپێ قسه‌ی كۆتایی خۆی بكات، كه‌ له‌ پاریس ده‌مێنێته‌وه‌، یان ده‌چێته‌ ریال مه‌درید.

هه‌رچه‌نده‌ ریال مه‌درید تا ئێستا به‌ فه‌رمی هیچ ئۆفه‌رێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، به‌ڵام چاودێریی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات.

ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، تا ئێستاش ئاماده‌نییه‌ نوێی بكاته‌وه‌، یانه‌كه‌شی فشاری لێ ده‌كات بڕیاری كۆتایی بدات، یان نوێی بكاته‌وه‌، یان بڕوات و رێگه‌ ناده‌ن هاوینی داهاتوو بێ به‌رامبه‌ر بڕوات.