هەواڵی زیاتر ببینە
پارەی مۆلیدە لە هەولێر ریکۆرد دەشكێنێت
+964
ژووری هەواڵ
– بۆ ئەم مانگە پارەی مۆلیدە تەنگی بە هاوڵاتیان هەڵچنیوە و نەبوونی کارەبای نیشتمانی وەک پێویست وای کردووە لە هەولێر بە قسەی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان نرخی ئەمپێرێک دەگاتە 21 هەزار دینار.
– خاوەن کار و کاسبکارانی قەزای دوکان هاواریان لێ هەستاوە و یاداشتیان داوە بە قایمقامیەت ئەو کامێرانەی دانراون لەسەر رێگای سلێمانی بۆ دوکان خەریکە بە تەواوی رزقیان دەبڕێت و تەواو کەم ئیشی کردوون.
– له رواندز فەرمانگەی ئاو، مۆڵهتى یهك مانگ دهداته هاوڵاتیانى و دهڵێت، ئهوانهى بە زێدەڕۆیی ئاویان راكێشاوە، سەردانیان بكەن دهنا بهپێی یاسا مامهڵهیان لهگهڵدا دهكرێت.
– چیتر تانجەرۆ نەما و بە نووسراو لە ناو خەڵک و بە فەرمی بوو بە ناحیەی عەربەت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی لەسەر گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ عەربەت دا.
– وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی داوە بە کردنەوەی سەنتەری جینۆساید لە زانکۆی گەرمیان و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەستبەکار دەبێت.