وێنەیەکی نمونەیی بۆ گەیشتنی Chandrayaan-3 بۆ سەر مانگ. وێنە: ISRO
چوارەمین دەوڵەت
هیندستان گەیشتە سەر مانگ
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە، هیندستان موشەکێکی خستە سەر مانگ، بەوەش بووە چوارەم دەوڵەت کە ئامێری خۆی بۆ سەر مانگ بە سەرکەوتووی ناردبێت.
ئەو موشەکە ناوی Chandrayaan-3یە و لە رۆژی 14ـی تەمموز هەڵدرا.
موشەکەکە چەند ئامێرێکی لەناودایە و بەزووی دەیانخاتە سەر کار، یەکێک لەوانە ئامێری رووپێویە، یەکێکی تر پێوەری گەرمی و ساردییە، ئەمە جگە لەوەی ئامێری فۆتۆگرافەریشی تیادایە.
لە مێژوودا تەنیا ئەمریکا، یەکێتی سۆڤیەتی جاران و چین ئامێری خۆیان ناردووەتە سەر مانگ، هیندستان بووە چوارەم دەوڵەت.
ئەم موشەکەی هیندستان لە جەمسەری باشوری مانگ نیشتووەتەوە، یەکەمجارە ئامێرێک لەو بەشەی مانگ بنیشێتەوە.
جەمسەری باشوری مانگ رووە تاریکەکەی مانگە و کەمترین زانیاری لەسەری هەیە، توێژەران گومانیان هەیە ئاو و بەفری لێبێت.
ماوەتەوە بزانرێت Chandrayaan-3 چی بۆ زانست و تێگەیشتنی مرۆڤ لەسەر دەوروبەر و گەردوونەکەمان زیاد دەکات.