رواندز مۆڵه‌تى مانگێك ده‌داته هاوڵاتیانى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رواندز فەرمانگەی ئاو، مۆڵه‌تى یه‌ك مانگ ده‌داته هاوڵاتیانى و ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى بە زێدەڕۆیی ئاویان راكێشاوە، سەردانیان بكەن ده‌نا به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو له قه‌زاى رواندز ده‌ستیپێكردووه، ئاویی رواندزیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، ماڵ بە ماڵ دەگه‌ڕێن و زێدەرۆیی سەر ئاو ناهێڵن.
هۆگر مه‌لا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى رواندز، به 964ـى وت، تاوه‌كو رۆژى 20.9.2023 مۆڵه‌تیان به‌و هاوڵاتیانه داوه، بێنه فه‌رمانگه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى هاوبه‌شی ئاویان به فه‌رمی بۆ بكرێت.
وتیشی “به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌م ئه‌م بانگهوازهمانهوه نه‌یه‌ن، ناوەكانیان دەدینە داواكاری گشتی و رووبەرووی سزایان دەكهینەوە”.
روونیشده‌كاته‌وه، ئەو هاوڵاتیانه‌ى زێده‌ڕۆییان كردووه، گه‌ر سه‌ردانیان بكه‌ن به‌بێ سزادان و بە فەرمی ده‌یانكه‌نه هاوبەشی ئاو و پێوەری خۆیان دەبەستن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له فه‌رمانگه‌ى ئاوى رواندز وه‌ریگرتووه، زۆرترین زێده‌ڕۆییه‌كان بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو له ناوه‌ندى قه‌زاكه گەڕەكه‌كانی كانی و نەورۆزن.