پاڵەوانەکانی پێشمەرگە ئامادەن بۆ پاڵەوانیەتی عێراق
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئامادەن بۆ پاڵەوانیەتی عێراق.
دوای بەشداریکردنیان لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش، پاڵەوانەکانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئامادەکارییان بۆ پاڵەوانیەتی عێراق دەستپێکرد.
نزار ئەکرەم راهێنەری تیمی پێشمەرگە بە 964ـی وت، لەم ساڵدا یاریزانەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد.
وتیشی، لە پاڵەوانیەتی عەرەب یاریزانەکانیان توانیان پلەی سێیەم بۆ هەڵبژاردەکە بەدەست بهێنن، هەربۆیە بۆ پاڵەوانیەتی عێراقیش کە بە 12 پاڵەوانی کچان و کوڕانەوە بەشداری دەکەن و چاویان لە ئەنجامی باشە.
بڕیارە رۆژی 23. 9. 2023 و لە یاریگای جادرییە لە شاری بەغدا، پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی