وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - وێنە: socialmedia
لە هەولێر کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی دروست دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
لە شاری هەولێر کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی بنیاد دەنرێت، کە پێکدێت لە چاندنی دار و رووەکی بەردار.
لە قۆناغی یەکەمدا زەیتوون و بادەمی تێدا بەرهەم دەهێندرێت و دواتریش جۆرەکانی دیکەی میوە ناوک بەردینەکانی تێدا پەرەی پێدەدرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمشەو سێشەممە 22.8.2023 بڵاوی کردووەتەوە، کۆمەڵگەکە لەسەر رووبەرێکی فراوانی زەوی دروست دەکرێت و کارگەکانی پیشەسازیکردن، پاکێجین و سیستمی بەبازاڕکردنی تێدا دەبێت.