دوو پارچە لەو شوێنەوارانەی دەستیان بەسەردا گیراوە. فۆتۆ: ئاسایشی سلێمانی
چوار كه‌س ده‌ستگیر كران مامه‌ڵه‌یان به شوێنه‌واره‌وه كردووه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گشتی – سلێمانی، دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگه‌یاند، كه مامەڵەیان بە پارچەکانی شوێنەوارەوە کردووە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، لە ماڵێکدا دەستیانگرت بەسەر چەندین سکە و پارچەی مێژوویی و شوێنەواری و چوار تۆمەتباریشیان دەستگیرکرد”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هێزەکانی ئاسایش بە پشتبەستن بە بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 17.8.2023 توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن، كه مامەڵەیان بە چەندین (سکە)ی قەبارە جیاواز و (دوو پەیکەری)هونەری و مێژوویی كردووه و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش دەستیان بەسەرداگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گشتی – سلێمانی ئاشكرای كردووه، تۆمەتباران لە رەگەزی نێرن، دانیشتووی سنووری ئیدارەی راپەڕینن، ئێستاش بە ماددەی 24 لە یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.