دیمەنی شۆفڵێک لە کاتی لابردنی تاسە- وێنە: 964+
شارەوانیی شۆڕش کۆڵان بە کۆڵان بە دوای تاسەی نایاساییە
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
ماوەی دوو رۆژە شارەوانیی ناحیەی شۆڕش، هەڵمەتی لابردنی تاسە نایاساییەکانی شەقام و کۆڵانەکانی دەستپێکردووە.
ئەو تیمەی شارەوانی، پۆلیس و ئاسایش و کۆمپانیایەکی پاککەرەوەیان لەگەڵە، قۆناغی یەکەم تاسەی کۆڵانی گەڕەکی سەنگاوییەکانی گرتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری تاسە لابراون.
یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش بە 964ی راگەیاند،” قۆناغ بە قۆناغ گشت تاسەکان لادەبەین، خاوەنەکانیان ئاگاداردەکەینەوە و ئەگەر دووبارە تاسەکە دروست بکەنەوە سزادەدرێن”.
بە وتەی یادگار عەبدولکەریم، هەندێک لە تاسەکان لە ژێرەوە بۆری ئاوی تەجاوزیان راکێشا بوو، ئەو بۆریانەمان بڕیوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکەین”.
بەڕێوبەری ناحیەی شۆڕش بۆ 964 باسی لەوەشکرد، “چاوپۆشی لە کەس ناکەین و یاسا بەسەر هەموواندا وەک یەک جێبەجێ دەکەین، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە گەڕەکی شێخانیەکان و سەنگاویەکانی ناحیەی شۆڕش، هەڵمەتەکە بەردەوامیی هەبووە و گشت گەڕەکەکان دەگرێتەوە بێ جیاوازی”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی