لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتە چوارگۆشەی زێرین

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای بردنەوەی لە سیروانی نوێ گەیشتە قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی لاوانی یانەکانی کورسستان.

لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە یاریگەی فەرماندەیی لە سلێمانی، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی له‌ یانه‌ی سیروانی نوێی برده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ له‌ كاتی ئاساییدا به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

رێباز سدیق راهێنەری پێشمەرگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، دەیانزانی لە یارییەكه‌دا رووبەروی ئاستەنگییەکی زۆر دەبنەوە، چونکە یانەی سیروان تیپێکی بەهێزە.

وتیشی، لە ئاستی یاریزانەکان رازییە و سەرکەوتنیان بۆ چوارگۆشەی زێرن دەستکەوتێکی گەورەیە.

بەم سەرکەوتنە یانەی پێشمەرگە گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین و سیروانی نوێش چاوەرێی یاریی یەکلاکەرەوە به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاشتی دەکات.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا