رێگاکانی چۆخماخ، مێوڵاکە و سنگر قیرتاو دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
رێگای سەرەکی هەرسێ گوندی مێوڵاکە، سنگر و چۆخماخ قیرتاو دەکرێن، کە کەوتوونەتە شارباژێڕی پارێزگای سلێمانییەوە.
رێگاکە زیاتر لە 14 کیلۆمەترە و لە لایەن ناحیەی گاپیڵۆنەوە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
“کارەکانی رێگاکە ئێستا لە قۆناغی تەندەریندایە و بانگەواز کراوە هەر کۆمپانیایەک کارەکە دەکات، بێت و ئۆفەری خۆی بۆ ئەنجامدانی پێشکەش بکات”، ئەوە قسەی کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆنە بۆ 964.
وتیشی، “ئەو رێگایە ساڵانێکە دانیشتوانی گوندەکان و ئیدارەکەمان داوای قیرتاوکردنی دەکەین و خۆشبەختانە ئێستا رەزامەندی بۆ دەرچووە”.