180 جوتیاری دیکەی هەڵەبجە و سلێمانی پارەی گەنمەکەیان وەردەگرن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەمڕۆ سێشەممە، 110 جوتیار کە گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت.

سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا کە لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، داوا لە بەشێک لە ئەو جوتیارانە دەکات کە بۆ ساڵی 2023 گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، ئەمڕۆ 22.8.2023 بچن لە ناحیەی پیرەمەگروون چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

ئاگادارکردنەوەکە بۆ ئەو جوتیارانەیە کە لە بیتاقەی ژمارەی 530 بۆ 640ـیان پێیە.

“تکایە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادە بێت، یاخود وەکالەتی بۆ کەسی ئامادە بوو کردبێتەوە”، سایلۆی سلێمانی وا دەڵێت.

هەر ئەمڕۆ، بڕیارە 70 جوتیاری دیکەی هەڵەبجە کە بیتاقەی ژمارە 390 تاوەکو 460ـیان پێیە، شایستە داراییەکانیان پێبدرێت.