وێنەی ژیار گۆڤەند یاریزانی یانەی دهۆک .وێنە:+964
ژیار گۆڤەندی هێرشبەری یانەی دهۆک گرێبەستەکەی نوێ کردەوە
964+
هیژا خەسرەو – هەولێر
ژیار گۆڤەندی هێرشبەری یانەی دهۆک کۆتایی بە دەنگۆی جێهێشتنی یانەکەی هێنا و گرێبەستەکەی نوێ کردەوە.
چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ژیار گۆڤەند، هێرشبەری یانەی دهۆک دەنگۆی ئەوە هەبوو پەیوەندی بە یانەی هەولێری خولی پیشەگەرەکانی عێراق دەکات، جگە لە یانەی هەولێریش دوو یانەی دیکە بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵ بوون.
ژیار گۆڤەند، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەنگۆی جێهێشتنی یانەکەی کۆتایی پێهێنا و دوای چەند گفتوگۆیەک گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نوێکردەوە.
ژیار گۆڤەند، قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت: سەرەتا ناکۆکی هەبوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم، بەڵام کۆبوونەوەم لەگەڵ کارگێڕی یانەی دهۆک کرد و بە فەرمی و بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە ریزەکانی ئەو یانەیە دەمێنمەوە.
ئەو هێرشبەرە دەڵێت: زۆر یانە لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەم، تەنانەت گفتوگۆشمان کردبوو، چونکە پێم وابوو یانەی دهۆک جێدەهێڵم، بەڵام دواتر کێشەکانمان چارەسەر کرد و بڕیاری مانەوەم دا.
“هیچ دوو دڵیش نەبووم لە مانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم”. ژیار گۆڤەند وادەڵێت.
ژیار گۆڤەند، خەڵکی هەولێرە و ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی هەولێر لە جامی کۆماری عێراق یاری دەکات.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق