لە سلێمانی دابەشکردنی ئارد وەستاوە

+964

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

رێککەوتنێکی نێوان وەزارەتەکانی بازرگانیی عێراق و هەرێم، بریکارەکانی دابەشکردنی ئاردی لە سلێمانی تووڕە کردووە و ئارد دابەش ناکەن. بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

+964 لە زاری شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانییەوە دەزانێت، پێشتر بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد بۆ هەر هاووڵاتییەک ١٠٠ دیناریان وەرگرتووە، نیوەی بۆ خۆیان بووە و نیوەکەی تری بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە، بەڵام ئێستا بڕیار هەیە دەبێت هەمووی بۆ حکومەت بگەڕێتەوە.

دەشڵێت، لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێم کیشەکە چارەسەر بکەن و دەست بە دابەشکردنی ئارد بکرێتەوە.