زانکۆی هونەری تاران. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بەشی سینەما لە زانکۆی هونەری تاران نەما
+964
هێرۆ مهولودی
لە بڕیارێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵای وڵاتی ئێران، بۆ ناونووسینی ئەمساڵ بۆ دەرچوانی بەشدار بۆ زانکۆکان، بە تایبەت زانکۆی هونەری تاران، بەشی سینەما لە لیستی بەشەکاندا سڕیوەتەوە .
ئەکاونتی بەیانی سینەما ئەم هەواڵەی بە سەرسوڕمانەوە بڵاوکردووەتەوە و لە هەواڵەکەشدا بڕیارهكهی بە “سەیر و چاوەڕواننەکراو” وهسف كردووه.
ئاماژهیان بهوه كردووه، له زانکۆی هونەری تاران و لە لیستی تایبەت بە هەڵبژاردنی بەشەکانی زانکۆكه، بۆ ئەمساڵ بەشەکانی سینەما و پەیکەرسازی لابراون و نەماوە .
هوتەن شەکیبا، ئەکتەری ناوداری کورد کە خەڵکی سنهیە و ئێستا ناوبانگی زۆرە لە دراما و فیلمە ئێرانییەکاندا، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەكه لە ئەکاونتی تایبەت خۆی لە ئینستاگرام نوسیوویەتی، “ئەمە نوێ نییە، بەڵام دەبێ بیر لەو گەنجانە بکرێتەوە، کە داهاتوویان دەکەوێتە ژێر دەستی ئەم گاڵتەجارییەی بەرپرسان”.
ئهم بڕیاره له كاتێكدایه بهرههمی سینهما و درامای ئێران له ئاستێكی بهرزدایه و گهیشتووهته ئاستێكی جیهانی و تهنانهت بهدهستهێنانی خهڵاته گهورهكانی جیهان.