“یانه‌ی هه‌ولێر مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ كردووین”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون و له كاتێكی دره‌نگدا پێیان راگه‌یاندوون گرێبه‌ستیان نوێ ناكه‌نه‌وه.
بارزان شێرزاد و دانا عوسمان هه‌ردوو یاریزانی هه‌ولێر به 964یان راگه‌یاند، یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێیان راگه‌یاندوون گرێبه‌سته‌كانیان نوێ ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زۆربه‌ی یانه‌كان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانان كردووه و پێكهاته‌كانیان تۆكمه كردووه.
بارزان شێرزاد كه 11 ساڵه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كات، به 964ی وت، به‌داخه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ كردین، ئه‌مڕۆ پێمان ده‌ڵێن گرێبه‌سته‌كانتان نوێ ناكه‌ینه‌وه”.
وتیشی، “گرێبه‌ستی یانه‌ی كاره‌بام هه‌بوو، كه به‌شداریی خولی ئاسیا ده‌كات، له پێناو یانه‌ی هه‌ولێر ره‌تم كرده‌وه، نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، خۆزگه زووتر پێیان بووتاینایه، زۆر ئاسایی بوو”.
“11 ساڵ خزمه‌تی یانه‌ی هه‌ولێرم كردووه، گرێبه‌ستی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌م ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر هیچ رێزێكیان له ئێمه نه‌گرت”.
له لای خۆیه‌وه دانا عوسمان هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به هه‌مان شێوه‌ی بارزان شێرزاد، ئه‌ویش ئه‌مڕۆ پێی وتراوه گرێبه‌سته‌كه‌ت نوێ ناكرێته‌وه.
دانا ده‌ڵێت، “ئه‌مه كارێكی زۆر ناشیرن و نامرۆڤانه‌یه، له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردوو پێیان وتم وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا ده‌بیت، بۆیه بێ خه‌م بووم له‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه پێی راگه‌یاندووین راهێنه‌ر ئێمه‌ی ناوێت”.
“ده‌زانم ئه‌گه‌ر یاریزانی پیشه‌گه‌ریان ده‌ست نه‌كه‌وتایه، پشتیان به ئێمه ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێستا كاری خۆیان كردووه و منه‌تیان به ئێمه نییه”، دانا عوسمان واده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، دوو گرێبه‌ستی یانه‌كانی دیكه‌ی له‌به‌ر هه‌ولێر ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا كاته‌كه به‌سه‌ر چووه و زیانێكی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا نه‌كات.
دانا كه له 2015 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كردووه و تا وه‌رزی رابردوو یاریزانی یانه‌كه بوو، مامه‌ڵه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به “نائینسانی” وه‌سف ده‌كات.
له لای خۆیه‌وه سه‌فین مه‌نسووڕ یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر، له فه‌یسبوكی خۆی پۆستی كردووه، كه كه‌سێك پێی وتووه ئه‌و و دوو یاریزانی دیكه په‌یوه‌ندیان به یانه‌ی هه‌ولێر نه‌ماوه.
یانەی هەولێر چی دەڵێت؟
له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌و یاریزانانه، 964 په‌یوه‌ندی به ئه‌حمه‌د شوكر سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه، كه تا ئێستا به فه‌رمی له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌وه هیچ یاریزانێك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
“ته‌نیا له‌گه‌ڵ دانا عوسمان قسه‌م كردووه و پێم وتووه راهێنه‌ر چواری یاریزانی له شوێنی تۆ هێناوه، ئه‌مه وا ده‌كات شوێنت له تیپه‌كه نه‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به بارزان شێرزاد، ئه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر كۆتایی هاتووه، به‌ڵام به فه‌رمی هیچمان پێنه‌وتووه”، ئه‌حمه‌د شوكر وای وت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “سه‌فین مه‌نسووڕ ساڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو كه‌مترین به‌شداریی هه‌بووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به راهێنه‌ره‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه”.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ر و ناوخۆی عێراق كردووه، ژمارەیەکی دیکەی یاریزانیشی بەڕێکردووە، پێده‌چێت تیپه‌كه گۆڕانكاری گه‌وره له ریزه‌كانیدا بكات.