مێرمنداڵێکی 15 ساڵ لە ئاودا خنکا
964+
هێڤی دیوالی
کەمێک لەمەوبەر، مێرمنداڵێکی 15 ساڵ لە ئاوی رووباری خازردا خنکا.
بەرگری شارستانی ئاکرێ ئەمەی بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت، مێرمنداڵەکە دانیشتووی گوندی گلەشینە لە سنوری قەزای شێخان.
لەوبارەیەوە، عەقید ئیبراهیم حسێن بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، کاتژمێر 12:40 خولەکی نیوەڕۆ پەیوەندیان پێوەکراوە و لە حاڵەتەکە ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام تاوەکو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە خەڵکی تەرمی مێرمنداڵەکەیان لە ئاو دەرهێناوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
تەنیا ئەمساڵی 2023 و تا ئێستا، لە سنوری قەزاکانی شێخان، ئاکرێ و بەردەڕەش نۆ کەس لە ئاودا خنکاون و لە هەرێمی کوردستانیش ئامارەکە دەگاتە سەروو 60 کەس.