کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچان و ژنان دەستگیرکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، کەسێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی له ژمارەیەک ژن و كچ کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20.8.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکە له رێگەی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان و كچان دروستکردووە و دوای ده‌ستكه‌وتنی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیان، ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێکردوون ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدەن.
“دوای پشكنینی موبایلی تۆمه‌تبار، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و ژن و كچانه دۆزرایه‌وه كه تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 20 ساڵە و بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.