پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
لە ئیتاڵیایە
عێراق پارەیەکی بلۆککراوی بەدەست هێنایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
عێراق دەڵێ، سەرکەوتوو بووە لە گێڕانەوەی زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار لەو پارانەی کە لە بانکی یونیکردیت (UniCredit) لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بلۆک کرابوون.
ئەو پارانە بەهۆی گرێبەستی وەزارەتەکانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئیتالییەکان، کە پێش ساڵی 2003 ئەنجام درابوون بە دەستهاتبوون.
سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق گێڕانەوەکەی راگەیاندووە و کە بڕەکە پارەی عێراقی، نزیکەی 12 ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراقی دەکات.
سندوقەکە باسی لەوەکردووە، پارەکە سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ هەژماری باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئیتالیا و ڤاتیکان و بڕیاریشە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی ناوخۆی عێراق بکرێت.