لە قەرەهەنجیر بەنزینخانەیەک و دوو تانکەر سووتەمەنی گڕیان گرتووە

964+

هۆگر عەدنان

کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوک، بەنزینخانەیەک و دوو تانکەری سووتەمەنی گڕی گرت.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ئاگرەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ بەرەو قەرەهەنجیر رۆیشتوون بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ناحیەی قەرەهەنجیر، تیمی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوەی لێ نییە، لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام بەهۆی نزیکی لە قەزای چەمچەماڵ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی چەمچەماڵ جولەیان کردووە بۆ کوژراندنەوەی ئاگرەکە.

زانیاری دێت..