25 هەزار دیناری عێراقی. وێنە: 964
بەراورد بە پارساڵ داهاتی باج بۆ دوو هێندە زیادی کردووە
964+
فەرمان سادق
داهاتی فەرمانگەکانی باج تەنیا لەناو دەروازە سنوورییەکان لە چوار مانگی رابردوودا سەرووی نیو ترلیۆن دینار بووە.
دەستەی گشتی باجی عێراق، ئاماری داهاتی فەرمانگەکانی ناو دەروازە سنوورییەکانی بۆ چوار مانگی رابردوو راگەیاند، کە کۆی گشتی 585 ملیار و 425 ملیۆن و 118 هەزار دینار بووە.
تەنیا لە مانگی ئاداری رابردوو داهاتەکە 103 ملیار دینار بووە، لە مانگی نیسان نزیکەی 22 ملیار دینار داهات زیادی کردووە بە مانگی ئادار کە زیاتر لە 125 ملیار دینار بووە، لە مانگی ئایار جارێکی دیکە داهاتەکە بە مانگی پێشخۆی بە 32 ملیار دینار زیادی کردووە و هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە 163 ملیار دینار، لە مانگی حوزەیرانی رابردوو بەراورد بە مانگی ئادار، داهاتەکە نزیکەی دوو هێندە بووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 194 ملیار دینار.
دەستەی گشتی باج دەشڵێت: بەراورد بە پارساڵ داهاتی باج زۆر زیادی کردووە، ئەمەش دوای ئەو رێکارانە دێت دەستەکە ئەنجامی داون.