دیسان دۆلار ملی بەرزی گرتەوە

964+

توانا نەقی

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جارێکی تر بەرز بووەوە و 154 هەزار دیناری تێپەڕاند، شارەزایانیش دەڵێن پەیوەندی بە لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندییەوە هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، تا ئێستا نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 500 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر بە 964ـی وت، نرخی ئێستای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 500 دیناری عێراقی ئەم نرخەش لە چاو رۆژی پێنجشەممە تا بازاڕ داخستن 1250 دینار بەرزبووەتەوە

وتیشی، ئەم بەرزبوونەوەی بەشێکی پەیوەندی بە خستنە رووی دۆلار و ئەو لێدوانانەوە هەیە کە لە راگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.

حکومەتی عێراق لە رۆژی 7ی شوباتی 2023 بڕیارێکی دەرکرد، تیایدا هاتبوو کە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسان دەکرێتەوە بە 132 هەزار دینار، هەرچەندە دوای ئەو بڕیارە دەبزینێکی باشی بەخۆوە بینی بەڵام جارێکی دیکە دۆلار سەربەرەو ژووربووەتەوە و تادێت بەرزدەبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستان نرخی زێڕیان بڵاوکردەوە و زێڕیش روو لە بەرزییە.

لە هەولێر نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 485 هەزار دینارە و عەیارە 21 بە 425 هەزار دینارە و عەیارە 18ـەش بە 365 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.