35 منداڵ بەهۆی قوتدانی پارچە ئاسنی بچوکەوە براونەتە نەخۆشخانە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەم ساڵدا منداڵانی دهۆک ریکۆردیان شکاند بەڵام چۆن ریکۆردێک کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستکردووە و فریاگوزاری خێرایان بۆ کراوە.
لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا 35 منداڵ بەهۆی قوتدانی پارچە ئاسنی بچوک و کەرەستەی جۆراو جۆراوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
دکتۆر نزار بەکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆک بە 964ـی وت، ئەو منداڵانە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵانەوەبوون و بەشێکیان پاتری ، بزمار، برغو و مەدالیای بچوکیان قوتداوە.
وتیشی، مەترسیدارترین ئەو کەرەستانە پاترییە کە منداڵ قوتی دەدات، چونکە پاش سێ کاتژمێر دەرنەهێنرێت ئەوا دەبێتە هۆی تەقینی بۆری خواردنی منداڵەکە و گیان لەدەستدەدات.