دوای 12 کاتژمێر ئاگرەکەی سورداش کۆنتڕۆڵ کرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی ئاگرێک لە ناحیەی سورداشی سەر بە قەزای دوکان کەوتەوە، دوای 12 کاتژمێر توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
محەمەد عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ناحیەی سورداش بە 964 وت، ئاگرەکە نزیکی کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ کەوتۆتەوە لە گوندی تیماردواتر ناحیەی سورداشی بە خۆیەوە سوتاندووە.
هەریەکە لە گوندەکانی خوردەلوک کانی خان و ژێر سینا و دواتر سەرکەوتووە بۆ شاخەکان و بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی نەتوانراوە بچنە ئەوێ و لەوێ خۆی کوژاوەتەوە.
زیانێکی زۆری بەو ناوچەیە گەیاندووە ئاگرەکە، سێ کەس بەهۆیەوە سوتاون لەگەڵ ئەسپێک و دوو مانگادا.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوە ئاگرەکە نەزانراوە، باس لەوە کرابوو بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، بەڵام لەو کاتەدا کارەبا نەبووە لەو ناوچەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی