نرخی نەوت لە هەڵکشانی بەردەوامدایە

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی ئەو نرخە بێت کە ماڵپەڕی investing خستویەتی روو، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 70 سەنت سەرکەوتووە.

ئەمڕۆ شەممە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 84 دۆلار و 82 سەنتە، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوتی جیهانی نرخی هەر بەرمیلێک 84 دۆلار و 12 سەنت بووە.

بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس، 81 دۆلار و 40 سەنتە.

راپۆرتەکانی بواری وزە هۆکاری بەرزی نرخی نەوت بۆ خاوبوونەوەی چالاکی بەرهەمهێنان لە ئەمریکا دەگەڕێننەوە.

لەوه‌ته‌ی سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه‌ ئه‌ندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت و له‌ ئاستێكی گونجاودا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.

پسپۆڕانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، پێیان وایه‌ له‌ ساڵانی نزیكی داهاتوودا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد دەكات بۆ سه‌رووی 20%.