نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نەوت دۆلارێکی چووەسەر
+964
ئەحمەد عەبدوڵا
بڕیارەکەی سعودیە بەهای نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان بەرز کردەوە و هەر بەرمیل نەوتێک دۆلارێکی چووەسەر.
ئەمڕۆ هەینی 18.8.2023، بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84,09 دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێدەکرێت.
هەڵشانەوەی بەهای نەوت دوای بڕیارەکەی حکومەتی سعودیە دێت کە رایگەیاند تاوەکو مانگێکی تر، لە كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی ملیۆنێک به‌رمیل نه‌وت به‌رده‌وام بێت.
لەوه‌ته‌ی سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه ئه‌ندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت و له ئاستێكی گونجاو‌دا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.
پسپۆڕانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، پێیان وایه له ساڵانی نزیكی داهاتوودا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد دەكات بۆ سه‌رووی 20%.