سعوودیه‌ داوای چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا ده‌كات

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

تۆپی پێی سعودیه‌ خه‌ون و پلانی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و هه‌ر به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ بۆ خولی پاڵه‌وانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ناوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌ نوێترین هه‌وڵدا ده‌یانه‌وێت به‌شداریی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” بكه‌ن.

رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشكرای كردووه‌، سعودیه‌ پلانی هه‌یه‌ له‌ وه‌رزی 2024-2025ی چامپیۆنزلیگ، تیپێكی پاڵه‌وانی خولی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، فیدراسیۆنی سعودیه‌ به‌ نیازه‌ داوایه‌ك پێشكه‌ش به‌ فیدراسیۆنی ئه‌وروپا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ بده‌ن پاڵه‌وانی خولی سعودیه‌ به‌شداری چامپیۆنزلیگ بكات، كه‌ به‌هێزترین خولی تۆپی پێیه‌ له‌ جیهاندا.

چامپیۆنزلیگ له‌ وه‌رزی 2024-2025 ژماره‌ی یانه‌كانی ده‌بێته‌ 36 یانه‌، كه‌ ئێستا 32 یانه‌ به‌شدارن.

پێشتر ئه‌زموونی هاوشێوه‌ له‌ لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه‌ هه‌بوو، كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ به‌شداریی كۆپا ئه‌مریكا و پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپایان كرد.