ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا.. کەسێک لە ناویدا مردووە و شۆفێرەکە رایکردووە

964

دیلان محەمەد جەزا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی دوکان نزیک گوندی کۆتەڵ ئۆتۆمێلێک وەرگەڕا، کاتێک خەڵکی چوونەتە سەری دەبینن کەسێک لە ناویدا گیانی لەدەستداوەو دوانی تریش بریندارن، بەڵام شۆفێرەکەی دیار نییەو رایکردووە.

ئۆتۆمبێلەکە تایبەت بووە و چوار کەسی تێدا بووە، بە قسەی هاتوچۆ بێت دەڵێن زۆر خێرا لێیخوڕیەوە بۆیە وەرگەڕاوە.

ئەو خەڵکەی چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە شۆفێرەکەیان نەبینیوە، دەڵێن هەرچەند چاویان بۆ گێڕاوە دیار نییەو رایکردووە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت ”سێ سەرنشینەکە ژنن، یەکێکیان گیانی لە دەستداوەو دوانیان بێهۆشن براون بۆ نەخۆشخانە، بەڵام شۆفێرەکە رایکردووە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە”