توندوتیژیی دژی پیاوان روو لە زیادبوونە

زینوێ حەسەن

یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژی دژی پیاوانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و دەڵێت، 336 سکاڵای پیاوان دژی ژنان تۆمارکراون

لە ساڵی 2023 دا ژمارەی توندوتیژی دژی پیاوان و سکاڵاکان، کە لەلایەن پیاوانەوە تۆمارکراون، لە ماوەی شەش مانگدا زیادی کردووە،

بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان دەڵێت، لە ساڵی 2022دا ژمارەی توندوتیژی دژی پیاوان 534 حاڵەت بووە.

لەم ساڵدا 336 سکاڵا تۆمارکراون، کە 39 حاڵەتیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هیناوە، هەروەها 5 حاڵەتی کوشتنی پیاوان بە هاوکاری کەسانی دیکە تۆمار کراون

ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان پێنج پیاو بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژران و 65 پیاوی دیکەش کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، هەر لە ساڵی رابردوودا کەمترین حاڵەتی خۆکوشتن لە پارێزگاکانی هەولێرو هەڵەبجە تۆمارکراون و زۆرترین حاڵەتیش لە سلیمانی تۆمارکراوە.