رۆبەرتۆ مانچینی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مانچینی ره‌خنه‌ی توند له فیدراسیۆنی ئیتالیا ده‌گرێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا، رۆبێرتۆ مانچینی ره‌خنه‌ی توندی له به‌رپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا گرت.
مانچینی بۆ چوار رۆژنامه‌ی ئیتالیا قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، دهستلهكاركێشاوهنهم په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی متمانه و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری تیمه‌كه‌ی هه‌بووه، به تایبه‌تی گۆڕانكاری له ستافه‌كه‌ی.
مانچینی ده‌ڵێت، پاش پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022، كه ئیتالیا سه‌رنه‌كه‌وت، چه‌ندان ئۆفه‌ری بۆ هاتووه، به‌ڵام ره‌تیكردوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی، ئه‌مجاره به خه‌مبارییه‌وه بڕیاری وازهێنانم داوه، به‌ڵام كاتێك كاره‌كان ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاروبارت وه‌ربده‌ن، پێویسته بڕیاری كۆتایی بده‌یت.
فیدراسیۆنی ئیتالیا لۆچیانۆ سپالیتی له شوێنی مانچینی كرده راهێنه‌ری ئیتالیا.