خواست لەسەر برنجی کوردی زۆر بووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

خواست لەسەر برنجی کوردی زیادیکردووە، ئاشەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی برنجی کوردین، خاوەن ئاشێک دەڵێت، برنجە هاوردەکان

نرخیان وەک برنجی کوردی لێهاتووە، بۆیە هاوڵاتی برنجی کوردی دەکڕێت.

هاودەنگ محەمەد خاوەنی ئاشە بە 964ـی وت، ئێستا هاوڵاتی بیر لەوە دەکاتەوە کوالێتی خواردنەکەی باش بێت

بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە نرخی برنجی هاوردە بەرز بووەتەوە.

برنجی کوردی نرخەکەی لە سێ هەزار دینار دەستپێدەکات تا پێنج هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک، خراپترین جۆری برنجی هاوردە

نرخەکەی لە دوو هەزار دینار دەستپێدەکات بۆ کیلۆیەک.

برنجەکان بەرهەمی کەلار و دەربەندیخان و بانی خێڵان و ئاکرێن، جۆرەکانی لاشان سپی و شین باو و سورکاوی هەیە،

بەڵام برنجی لاشانسپی خواستی زۆر لەسەرە.

چێشتخانەکان برنجێک دەبەن کە توانای مانەوەی لەسەر ئاگر زۆر بێت،

لەبەر ئەوەی بەردەوام ئاگری لە ژێردا دەبێت و دەبێت بەرگە بگرێت.

لەسەر ئەم بابەتە محەمەد سەلیم فرۆشیار بە 964ـی وت،  بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆلارەوە کاریگەری لەسەر بەرز بونەوەی نرخ هەبووە،

نرخی هەرزانترین جۆری برنجی هاوردە نزیکەی دوو هەزار دینارە بۆ کیلۆیەک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی