ئەرجەنتین چاوەڕێی یەکێکیانە

964+ هێمن بەکر – هەولێر دوای ئەوەی شەوی رابردوو، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە کرواتیای بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر، ئێستا چاوەڕێی براوەی یارییەکەی ئەمشەوی فەرەنسا و مەغریبە. لە یارییەکەدا، ئەرجەنتین بە ئەنجامی سێ بە سفر گۆڵ لە کرواتیای بردەوە. بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو بە کاتی هەولێر هەڵبژاردەی فەرەنسا و مەغریب لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال بە یەک بگەن، کە ئەمەی دووەمیان یەکەمجارە بگاتە ئەو قۆناغە. براوەی یارییەکە راستەوخۆ دەچێتە یاری کۆتایی و روبەڕوی ئەرجەنتین دەبێتەوە. بڕیارە یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی رۆژی ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٢ بەڕێوەبچێت.