تەرمی مێرمنداڵێکەی شێخوەسانان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا

964+

فەرمان سادق

کەمێک پێش ئێستا لە ئەشکەوتێکی گوندی شێخوەسانانی دۆڵی خۆشناوەتی، تەرمی مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان بە جلوبەرگی زستانەوە دۆزاوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، تەرمەکە ته‌نیا ئیسك و جلوبه‌رگی ماوه‌ و پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی زۆر بێت له‌و ئه‌شكه‌وته‌ بوبێت.

مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە 964ـی وت، تیمەکانیان ناردووە بۆ ئەشکەوتەکە و هێنانەوەی تەرمەکە، دوای گەڕانەوەیان زانیاری لەسەر ناسنامەی تەرمەکە بڵاودەکەینەوە.

مەهدی مستەفا، زانیاری زیاتری بە 964ـدا و وتی “تەرمەکە هێنراوەتە خوارەوە و تەنیا ئێسک و پروسک ماوەتەوە، راستەوخۆ رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر دەکرێت تاوەکو توێکاری بۆ بکرێت لەبارەی ئەوەی چەند ماوە دەبێت گیانی لەدەستداوە”.