تا ئێستا یەکەی کرێنشینان دروست نەکراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا بڕیاری دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون درا لە سەرجەم شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت، تا ئێستا هیچ کارێکی تیادا نەکراوە.
عەزیز محەمەد بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە 964ـی وت، ساڵی پار بڕیاردرا بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون، زەوی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە لە تاسڵوجە بۆ ئامادە کردووە، بەڵام تا ئێستا نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیار بوو شارەکانی هەولێر و دهۆک پێش سلێمانی دەست بەکار بکەن، بەڵام کاریان نەکردوە و ئێستا رووبەری 183 دۆنم زەوی تەرخانکراوە، بەشێکی کەمی شوێنەواری لێدەرکەوتەوە چاوەڕوانی دیاریکردنین.
کۆمپانیا بۆ دروستکردنی چوار هەزار یەکەی نیشتەجێبون ئامادەیە بۆ کارکردن، بڕیارە یەکەیەکی 100 مەتری بە 35 هەزار دۆلار بە قیستی هەشت ساڵ بدرێت بو هاوڵاتی.
ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتن بۆ دەستکردن بەکارکردن لە یەکەکاندا، بەڵام تا ئێستا بڕیاری دەسپێکردن نەدراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی