بەردەوام دەبێت

دیار یاخی لە نەورۆز یاخی نابێت


یادگار محەمەد – سلێمانی

کاپتنی یانەی وەرزشی نەورۆز لە وەرزی نوێ خولی عێراقدا لەگەڵ تیپەکەی بەردەوام دەبێت.
دیار یاخی یاریزان و کاپتنی تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز، بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق، پارێزگاری لە درێسی یانەکەی دەکات.
دیار یاخی بە 964ـی راگەیاند،  لەم وەرزەشدا لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.
وتیشی، دوای تەواوبوونی وەرزی پێشوو لەلایەن چوار یانەی خولی عێراقەوە گرێبەستی  پێشکەشکراوە، کە یەکێک لەو یانانە قوەی جەوییە بووە، بەڵام لەبەر دڵسۆزی خۆی بۆ یانەکەی سەرجەم ئەو ئۆفەرانەی رەتکردووەتەوە.
دیار یاخی لە وەرزی 2019-2020 رووی لە یانەی نەورۆز کردووە و سەرکردایەتی یانەکەی کردووە بۆ گەیشتن بە ریزی پلە نایابەکان و ماوەی دوو وەرزیشە یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی یانەی نەورۆز، دیار یاخی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا یاری بۆ هەریەک لە یانەکانی سلێمانی، پێشمەرگە، نەورۆز، هەولێر، زاخۆ و خاک و برایەتی کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا