پێنج روژە مێردمنداڵەکەی زاخۆ نەدۆزراوەتەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ماوەی پێنج رۆژە مێرمنداڵێک لە زاخۆ بزر بووە و هێشتا سۆراغی نییە، پۆلیس دەڵێت، لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین.

ئەحمەد عەبدولعەزیز، ئەو مێرمنداڵە تەمەن 14 ساڵەیە کە ماوەی پێنج رۆژە بزر بووە و دانیشتووی گەڕەکی تلکەبەری قەزای ناوەندی زاخۆیە.

عەبدولعەزیز محەمەد، باوکی مێردمنداڵەکە بە 964 وت “کوڕەکەم کاتژمێر 10ـی شەوی رۆژی 8ـی ئەم مانگە، لە ماڵەوە دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە”.

دەشڵێت: هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هیچ کەسێک و بنەماڵەیەک نییە، کوڕەکەشم دوورە لە کاری خراپەکاری، بۆیە داوا دەکەین زوو کوڕەکەمان بدۆزێتەوە.

نزار سلێمان، بەرێوبەری پۆلیسی زاخۆ بە 964 راگەیاند: لە لێکوڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامین، داواش لە هاوڵاتیان دەکەین هەر زانیارییەکیان دەستکەوت ئەوا با پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 104 بکەن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق