ئەگەر دەتەوێت ببیتە پۆلیس داواکاری پێشکەش بکە

هاوبەش ئەبوبەکر

ئیدارەی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات، ئەگەر خوازیارن وەک کارمەندی پۆلیس دابمەزرێن، ئەوا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.8.2023، چۆمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، چوار کارمەندی پۆلیسیان پێویستە بۆ پاسەوانیکردنی وێستگەی پاڵنەری ئاودێریی کەلار و هاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکەن بە مەبەستی دامەزراندنیان.

پێشکەشکار دەبێت تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵ بێت، لە رەگەزی نێر بێت و دانیشتووی سنووری ئیدارەی گەرمیان بێت.

“بۆ ئەم مەبەستە هەر هاوڵاتیەک کە مەرجەکان دەیگرێتەوە، پێویستە لە رێگەی لینکێکەوە فۆرمی دامەزراندن بە رێگەی ئۆنلاین پڕبكاتەوە و وادەی پێشکەشکردن لە 13.8.2023 تا 27.8.2023 دەبێت”، ئیدارەی گەرمیان وا دەڵێت.

لینکی فۆرمی ئۆنلاین:

https://forms.gle/GSTzm54w4rcPLyvV9