رۆناڵدۆ لە ناو مەشقەکانی یانەی نەسڕ. وێنە: پەیجی یانەی نەسڕ
ئه‌مڕۆ رۆناڵدۆ یه‌كه‌م نازناو له‌گه‌ڵ نه‌سڕ ده‌باته‌وه؟
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب “جامی شا سه‌لمان” له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سعودی “نه‌سڕ و هیلال” به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌وادارانی رۆناڵدۆ چاوه‌ڕێی یه‌كه‌م نازناوی یاریزانه‌كه له سعودیه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
یارییه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه كاتژمێر 08:00 له یاریگه‌ی شا فه‌هد له تائیف له سعودیه ده‌كرێت.
هه‌ردوو یانه به هێز و پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌وه خۆیان بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی یانه‌ی نه‌سڕه، كه بتوانێت یه‌كه‌م نازناو له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بباته‌وه.
نه‌سڕ له یاریی پێش كۆتایی به 1-0 گۆڵ له شوڕته‌ی عێراقیی برده‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌ی هیلال، كه چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری له‌خۆگرتووه، له پێش كۆتایی به 3-1 گۆڵ له یانه‌ی شه‌بابی وڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب به به‌شداریی 16 یانه ده‌ستیپێكرد و له كۆی چوار یانه‌ی سعودیه، سێ یانه گه‌یشتنه پێش كۆتایی.